کرملین: هێزی ئەمریکی ، یارمەتی چارەسەرکردنی قەیرانی سوریایان نەدا
دەوڵەتی ڕووسیا لە کاردانەوە بەرامبەر بە ھەڵاتنی ئەمریکا لە سوریا وتی : بوونی هێزەکانی ئەمریکاش ھیچ یارمەتییەکی چارەسەرکرانی قەیرانی ئەو وڵاتەی نەدا.
بەپێی نووسینی ڕۆژنامەی ئیزوستیا، چاپی مۆسکو، دیمتری پسکۆڤ وتەبێژی کرملین وتی : ڕەوشی دانیشتوانی سیڤیل لە هەندێ ناوچەی بن کۆنترۆڵی ئەمریکییەکان لە سوریا کارەساتبار بووە و تاقمە چەکدارە تیرۆریستەکان لەم ناوچەیە خەریکی ئامادەکردنی خۆیانن بۆ تێکهەڵچوونی تازە.
وتەبێژی کرملین وتیشی: دانیشتوانی خۆجێیی لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی ئەمریکا هیچ دەسڕاگەیشتنێکیان بە یارمەتیی پزیشکی نییە و کەچی بۆشیان نییە ناوچەکە بە جێ بێڵن.
دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە فەرمانی گەڕانەوەی هەموو هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سوریای دەرکرد.
قەیرانی سوریا لەساڵی 2011 لە ئەنجامی داکۆکیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە تاقمە تیرۆریستییەکان ، بە ئامانجی ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی سوریا ، دەستپێکرد.
ئەمریکا هەروەها بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان، بەشێوەی نایاسایی و بێ مۆڵەتی دەوڵەتی سوریا لەشکریانی خۆی مۆڵ دا بوو. دیمەشق بە جاران سکاڵای دەربڕیوە لە داگیرکاریی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا لای دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.