کانونی یه‌که‌م 24, 2018 08:01 Asia/Tehran
  • لەسەر دەسەڵات لابرانی پێش وەختەی جێمز مەتیس

سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە پەیامێکی چاوەڕوان نەکراودا ڕایگەیاند، وەزیری بەرگریی لەکارکشاوە، حەوتەی داهاتوو پۆستەکەی جێ دێڵێ.

بەپێی راپۆری کەناڵی سی ئێن بی سی؛ "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لە پەیامێکی چاوەڕوان نەکراو و لە توئیتەردا ڕایگەیاند، "جێمز مەتیس" وەزیری لەکارکشاوە، یەکی ژانڤییەی٢٠١٩ پۆستەکەی جێ دێڵێ.

ئەوە لە کاتێکدایە کە، جێمز مەتیس لە نامەی لەکارکشانەوەی خۆیدا وتبووی، بەتەمایە لە کۆتایی مانگی فێڤرییەی٢٠١٩ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پێنتاگۆن" جێ بێڵێ.

ترامپ نووسی؛ "پاتریک شاناهان" جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لە یەکەمی ژانڤییەی٢٠١٩ـەوە وەک سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری کاروباری ئەو وەزارەتخانە ڕادەپەڕێنێ.

شاناهان لە بەڕێوەبەرانی پێشووی کۆمپانیای "بوئینگ"ـە و لەساڵی ٢٠١٧ـەوە، لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا چالاکی دەس پێ کردووە.

جێمز مەتیس رۆژی هەینی، وازی هێنا لە درێژەدان بە هاوکاری لەگەڵ دۆناڵد ترامپ و بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سیاسەتەکانی کۆشکی سپی لە پۆستی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کشایەوە.

ئەو بڕیارە، رۆژێک پاش ڕاگەیێندرانی هەواڵی چاوەڕوان نەکراوی چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی لە سوریا، درا.

سەرپەیڤ