تاقیکاری مووشەکیی نوێ لە ڕووسیا
کانونی یهکهم 26, 2018 15:20 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا باسی تاقیکاری سەرکەوتوانەی سیستمی مووشەکی ڕۆژی قیامەت، لەم وڵاتەی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رویتەرز، وەزارەتی بەرەڤانی ڕووسیا ڕایگەیاند ئەم وڵاتە سیستمی مووشەکی ئەوپەرسی دەنگی ئاوانگارد بە ناوی پوزئیدون یان ڕۆژی قیامەت ، بەسەرکەوتووی تاقیکردەوە.
ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا لە مانگی مارس 2019 لە کۆگەی سەربازی ڕۆژی قیامەتی ڕووسیا پەردەی لادا .
کاتێک کە پوتین خەریکی ناساندنی ئەم چەکە بوو فیلمێک لە چۆنیەتی بەکارهێنرانی بڵاوکرایەوە کە نیشان دەدات ئەم ئەژدەرە لە ژێردەریایی دەهاوێژرێت و بێ پێ وشوێن گیران ئامانجەکەی لە وشکایی لە جیهان دا دەپێکێ .
رویتەرز دەڵێت ناوی زانستیی ئەژدەر پوزئیدون Status-6' و هێزی ناڤۆکییەکەی سەد مگاتەنە.
دووئەوەندە زۆرتر لە بەهێزترین بۆمبی ناڤۆکی کە جیهان تائێستا بە خۆیەوە بینیویە.
سەرپەیڤ