تڕەمپ : دیموکراتەکان من ئازار ئەدەن
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێڕای ڕەخنە لە کردەوەی دیموکراتەکان لە هەمبەر سازکرانی شوورە لە سنووری مەکزیک وتی دیموکراتەکان کاتی زۆر بۆ ئازار دانی ناوبراو تەرخان ئەدەن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فارس دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی یەکشەمە لە پەیجی تاکەیی خۆیدا لە توئیتر نووسی : من لە کوشکی سپی چاوەڕوانی دیموکراتەکانم تا بێن و ڕێکەوتنێک سەبارەت بە شوورەی ئاسایشی بکەین ئەو جۆرەی کە من بیستوومە ئەوان کاتێکی زۆر بۆ ئازار دانی سەرۆک کۆمار تەرخان ئەدەن . بە دوای خۆبواردنی سێناتوری دیموکراتەکان لە قەبووڵکرانی داخوازی تڕەمپ بۆ تەرخان دانی بووجەی نزیک بە شەش ملیار دولاری بە پڕۆژەی سازکرانی شوورە لە سنووری ئەمریکا و مەکزیک، دەوڵەتی فیدڕاڵی ئەمریکا لە شەمەی ڕابردووەوە بە هۆی نەبوونی بووجەی پەسەن کراو چووەتە ناو دۆخی داخران . لەو دۆخەدا چالاکی دەوڵەت بۆ وێنە لە نۆ وەزارەتخانە ڕادەگیردرێت و چەن سەد هەزار فەرمانبەر تا کاتی پەسەن کرانی پڕۆژە یاسای بووجە مووچە وەرناگرن . تڕەمپ لە پڕوپاگەندەی هەڵبژرادنەکانیدا وتبووی کە تێچووی سازکرانی شوورە لە مەکزیک وەردەگرێت بەڵام بە شکستی لە اسەپاندنی ئەو داواکاریە بە مەکزیکیەکان ئێستاکە کونگرەیان بۆ پەسەن کرانی بووجە بۆ ئەو پڕوژە خستووەتە ژێر گوشارەوە .