کونفڕانسی پۆڵونیا ؛ ناوەندی مشت و مڕی ئوروپا و ئەمریکا
مێدیا ڕۆژئاواییەکان ڕاپۆڕتیان دا کونفڕانسی پۆڵونیا بەرلە بەڕێوە چوونی ڕووبەڕوو بووەتەوە لە گەڵ لە مپەرگەلی جیدی و پێشوازی ساردی وڵاتانی جیهان .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ئەگەرچی کوشکی سپی مەبەستی لە بەڕێوە بردنی کونفڕانسی وارشۆ لە پۆڵونیا بە دی هێنانی کەلێن لە یەکێتیی ئوروپایە بەڵام بێ مەیلی ئەو یەکێتیە بۆ بەشداری جیدی لەو دانیشتنە گۆمانەکان سەبارەت بە سەرکەوتنی ئەمریکا پەرە پێ ئەدات . شیکاران یەکێک لە ئامانجە گرینگەکانی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەڕێوە بردنی وەها دانیشتنێک ئەویش لە یەکێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئورووپا ،لاواز کردنی پێگەی جیهانی یەکێتیی ئوروپا و بە دی هێنانی کەلێن لە نێوان وڵاتانی ئورووپای هەڵدەسەنگێنن . مایک پۆمپێئو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشتریش باسی کرد لە بەرنامەی واشنگتون بۆ بەڕێوە بردنی دانیشتنێک لە ڕۆژانی 13 و 14ی فێڤریە لەوارشۆی پێتەختی پۆڵونیا .