کانونی دوھەم 21, 2019 20:50 Asia/Tehran
  • بایکۆتە نوێکانی یەکیەتی ئوروپا لەدژی ڕووسیا وسووریا

یەکیەتی ئوروپا ٢٠ کەس وشەش ڕێکخراوی نوێی ڕووسی وسووریایی بایکۆت کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، ئەنجومەنی ئوروپا ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند : یەکیەتی ئوروپا یازدە بازرگان وپێنج ڕیکخراوی لە لیستی بایکۆتەکان زیاد کردووە. بە پێی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی ئوروپا ئەم بایکۆتانە بریتین لە  بەرتەسکی لە سەرمایە نانەوە ، بایکۆتی نەوتیی، ڕاگرتنی داراییەکانی بانکی ناوەندی سووریا لە ئوروپا وبەرتەسک کردنی هەناردەکردنی کەرەسەو ئامێر وتەکنۆڵۆژیایە. بایکۆتەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژئاوا ویەکیەتی ئوروپا لەدژی سووریا هەمووکات لەگەڵ ناڕەزایەتی جەماوەری وچالاکانی پشتیوانی سووریا لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان ڕووبەڕووبووەتەوە. ئەنجومەنی ئوروپا هەروەها ناوی ڕێکخراوەیەک ونۆ کەس لەوان دوو کاربەدەستی ڕێکخراوی هەواڵگری سەربازی ڕووسیا جی ، ئار ،یوی لە بایکۆتەکانی خۆی لە پێوەندی لەگەڵ مەسەلەی ئیدعا وبانگەشەکردنی ژاردەر خواردرانی سێخوڕی ڕووسیایی ڕەگەزی بەریتانیا لەم وڵاتە زیاد کرد. کاربەدەستانی کرملین هەرجۆرە دەستیدابوون لە مەڕ ژاردەخوارددرانی ئاسکریپاڵیان ڕەت کردووەتەوەو ڕایانگەیاندووە : کاربەدەستانی لەندەن وێڕای خۆبواردن لە دانی بەڵگە وسەنەدەکانیان لەمەڕ ئەم بانگەشەیە ، داخوازی مسکۆیان بۆ توێژینەوەی هاوبەش لەم بوارە قەبوڵ نەکردووە/.

سەرپەیڤ