پاشەکشەی تڕەمپ لە رۆنانی شوورەی سەر سنووری مەکسیک ، کۆتایی هێنان بە داخستنی حکومەت
سەرۆکی ئەمریکا گوتی ، بە رێێکەوتنێکی نایەکجارەکیی گەیشتووە لە گەڵ کۆنگرە بە ئامانجی کردنەوەی حکومەت .
سهرۆکی ئهمریکا رایگهیاند لەگەڵ دیموکراتەکان گەیشتوهته ئهو لێکگهیشتنهی بۆ کردنەوەی دامودەزگاکانی حکومەتی فیدراڵی بۆ ماوەیەکی کاتی تا لەو ماوەیەدا لەگەڵ دیموکراتەکانی نێو کۆنگرێس بە ڕێکەوتنێک بگەن.
دوێنێ هەینی 25ی کانونی دووهمی 2019، دۆناڵد ترهمپ، سهرۆکی ئهمریکا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند هەتا 15 ی مانگی داهاتوو دامودەزگاکانی حکومەت دەکرێنەوە، هیواشی خواست تا ئەوکاتە دیموکراتەکان قایلبن بە پەسەندکردنی بوجەیەک کە تیایدا پارە بۆ دروستکردنی دیوارێک لەسەر سنوری نێوان ئەمریکا و مەکسیک تهرخان بکرێت بۆ ڕێگەگرتن لە کۆچبەرانی نایاسایی.
ترهمپ، وتیشی بژارەیەکی دیکەی بەهێزی هەیە بەڵام ناخوازێت لە ئێستادا بەکاریبهێنێت، ئەویش ڕاگەیاندنی باری نائاساییە کە بوار بە سەرۆک دەدات فەرمان بە سوپا بکات بۆ دروستکردنی ئەو دیوارە.
لە ئێستادا دەبێت هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانی ئهمریکا پـرۆژە بڕیارێک پەسەند بکەن بۆ کردنەوەی دامودەزگاکانی حکومەتی فیدراڵی بهشێوهیهکی کاتی، پاشان ڕەوانەی کۆشکی سپی بکرێت تا سەرۆک واژوی لهسهر بکات و ببێتە بڕیار.
داخستنی حکومەت لەئەمەریکا کاتێک روودەدات کە بەشێک لەئۆفیس و بەشەکانی حکومەت دادەخرێن بەهۆی دابیننەکردنی بودجە بۆ ساڵی دارایی و بەڕێنەکردنی کارەکانیان، ئەوەش پاش ئەوە دێت کە بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەند ناکرێت بەهۆی بونی ناکۆکی و کێشە لەنێوان پارتەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا.لەماوەی داخستنی حکومەتدا بەشێکی زۆر لەو ئۆفیس و بەشانە دادەخرێن کە سەر بەحکومەتی فیدراڵین، بەشێکی دیکەشیان بەهۆی مانەوەی بەشێک لەبودجەکەیان درەنگتر دادەخرێن، بەڵام دواجار ئەوانیش لەئەگەری درێژبونەوەی داخستنەکەدا توشی قەیرانی زیاتر دەبن و دادەخرێن.