کانونی دوھەم 31, 2019 07:02 Asia/Tehran
  • داناڵد ترەمپ جەماوەری ڤێنزۆئیلای بۆ سەرھەدان دنەدا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەی ھەنگاوەکانی ئانتریک کارانەو دەستوەردەرانەی لە کاروباری نێوخۆیی ڤێنزۆئیلا، بە شێوەیەکی پاڵەکی خەڵکی ئەو وڵاتەی بۆ سەرھەڵدان دنە دا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە توییتێرەکەی دا لە ھەنگاوێکی دەستوەردەرانە دا جەماوەری ڤێنزۆئیلای بۆ سەرھەدانی دژی دەوڵەتی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆک کۆماری یاسایی ئەو وڵاتە ھان دا.

ترەمپ ھەروەھا بەبێ ھیچ ڕوونکردنەوەیەک داوای لە شارومەندانی ئەمریکی کرد کە ھەتا ئاگادار کردنەوەیان خۆیان لە قەرەی گەشت کردن بۆ ڤێنزۆدیلا نەدەن.

ئەمەش لە ھەل و مەرجێکدایە کە جەماوەری ڤێنزۆئیلا لە ساڵی ٢٠١٨ دا لە ھەڵبژاردنێکی سەرتاسەری دا بە دەنگی لێبڕاوانەی خۆیان، نیکۆلاس مادۆرۆیان وەکوو سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان ھەڵبژارد.

سەرباری لایەنگریی ئەمریکا، ڕژێمی زایونی و بڕێک لە وڵاتانی ئەورووپی و ناوچەکە لە خوان گوایدۆ ، ڕووسیاو ئێران، چین، تورکیا، مەکسیک و وڵاتانی دیکە ڕایانگەیاندووە کە نیکۆلاس مادۆرۆ وەک سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئیلا بە فەرمی دەناسن.

خوان گوایدۆ ڕێبەری  نەیارانی دەوڵەتی  ڤێنزوئێلا   و لاگریکراوی  دەوڵەتی  ئەمریکا   ڕۆژی  چوارشەممەی  ڕابردوو  خۆی وەک سەرۆک کۆماری  ڤێنزوئێلا  ناساند  و خوازیاری  واز لە کار هێنانی  نیکولاس مادۆرۆ  سەرۆک کۆماری ئێستای ئەم وڵاتە بوو . دوابەدوای ئەم ڕووداوە دەوڵەتی  ئەمریکاش دەستبەجێ بە دەرکردنی بەیاننامەیک  گوایدۆی  بە فەرمی ناسی . بەڵام نیکولاس مادۆرۆ " وەک  سەرۆک کۆماری یاسایی  ڤێنزوئێلا  لە کاردانەوە  بەو پیلانەی کوشکی سپی  وێڕای    پچڕاندنی  پەیوەندییە  دیپلوماسییەکانی لە گەڵ واشێنگتۆن  خوازیاری دەرکردنی  دیپلوماتە  ئەمریکاییەکان لە  ڤێنزوئێلا بوو .

 

سەرپەیڤ