نیسان 12, 2019 17:21 Asia/Tehran
  • چاو قووڵکە لەیەمەن ، کوژراوی لێی دەکەوێتەوە

نووسینگەی تەندوروستی گشتیی پارێزگەی حەجە لەباکووری یەمەن ڕایگەیاند:ژوماری تووشبوان بە کۆلێرە لەم پارێزگەیە زۆرتر لە پازدە هەزار کەسە کە لەم ژوومارەیە بیست و پێنج کەسیان گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیرنا، ئیبراهیم  ئەشول، بەڕێوەبەری نووسینگەی تەندوروستی گشتیی یەمەن ڕایگەیاند: بەشی دەرمانیی پارێزگەی  حەجە  ناوەندی تۆکمەوتەواوی بۆ چارەسەرکردنی تووشبوان بە کۆلێرا نییە و بەرەوڕووی کەمبوونی دەرمان بەتایبەتی دەرمانی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی  کۆلێرایە  .

ئەشول داوای  هاتنی  دامەزراوەی تایبەت بۆ بەرەنگار بوونەوەی  تەشەنای   نەخۆشی کۆۀێرای  کرد بەشێوەیەکی بەربڵاو تر لە پارێزگەی حەجە  و هەروەها دەستەبەرکردنی  پێداویستی و کەرەستەی  پێویست بۆ چارەسەرکردنی نەخوشەکان و پەرەپێدانی ئاستی وەرگیرانی نەخۆشەکان و چارەسەرکردنیان.

لیز گراندی،  هەماهەنگ کەری  کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە یەمەن ئەم دواییە ڕایگەیاند : یەمەن بەرەوڕووی نالەبارترین قەیرانی مرۆیی لە جیهانە چونکە نیزیکەی سەتی هەشتای حەشیمەتی بیست و چوار ملوێنیی  و سەد هەزار کەسەی ، لانیکەم  پێویستیان بە یەکێک لە چەشنەکانی یارمەتی مرۆیی و داکۆکی کردن هەیە.

گراندی  وتیشی  : ئێستاکە  نەخۆشیی کۆلێرا  لەسەرانسەری یەمەن تەشەنای سەندووە و لەماوەی سێ مانگی ڕابردوو  دووسەد کەس کوژراون و زیاتر لە سەدودە هەزار کەس تووشی ئەم نەخۆشیەن.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات  و چەند وڵاتی تر لە مارسی  2015 دەستیان دایە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە .

ئەم شەڕخوازییەی  عەرەبستان و هاوپەیمانانی ، تائێستا  بوونەتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە شازدە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی.

سەرپەیڤ