زەریف بەرەو نیۆیۆرک وەڕێ کەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i361290-زەریف_بەرەو_نیۆیۆرک_وەڕێ_کەوت
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی "ڕۆژی نێودەوڵەتیی چەن لایەنەخوازی و دیپلۆماسیی بۆ ئاشتی" لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرەو نیۆیۆرک وەڕێ کەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 23, 2019 05:59 Asia/Tehran
  • زەریف بەرەو نیۆیۆرک وەڕێ کەوت

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی "ڕۆژی نێودەوڵەتیی چەن لایەنەخوازی و دیپلۆماسیی بۆ ئاشتی" لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرەو نیۆیۆرک وەڕێ کەوت.

حەفتا و سێهەمین کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٠ی دێسەمبەری ٢٠١٨ ئەو بڕیارنامەی کە بزووتنەوەی بێ لایەنەکان پێشنیاری دابوو، پەسەن کرد تا بە پێی ئەوە ٢٤ی ئاپریل بە ڕۆژی نێودەوڵەتیی چەن لایەنەخوازی و دیپلۆماسی بۆ ئاشتی ناودێڕ بکڕێ.

ئەم بزووتنەوەیە ٢٦ی سێپتەمبەری ٢٠١٦ لە پەراوێزی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەویەکی بەڕێوە برد و لەو کۆبوونەوەیەدا داکۆکی کرا لە پرەنسیپی دەسەڵاتدارێتیی وڵاتان و یەکسانی دەسەڵاتەکان، یەکپارچەیی خاک و خۆوەرنەدان لە کاری و باری ناوخۆیی هەر وڵات و یان  گەلێک.