بەردەوامیی هێرشی شەوانەی سوپای ڕووسیا بۆ سەر دامودەزگا ژێرخانییەکانی ئۆکرانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446968-بەردەوامیی_هێرشی_شەوانەی_سوپای_ڕووسیا_بۆ_سەر_دامودەزگا_ژێرخانییەکانی_ئۆکرانیا
سوپای ڕووسیا دامودەزگاکانی پیشەسازی بەرەڤانی، ژێرخانەکانی وزە و هەروەها کۆگاکانی کەرەستەی جەنگی ئۆکرانیای کردە ئامانج.
(last modified 2026-09-23T14:48:41+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2026 18:17 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی هێرشی شەوانەی سوپای ڕووسیا بۆ سەر دامودەزگا ژێرخانییەکانی ئۆکرانیا

سوپای ڕووسیا دامودەزگاکانی پیشەسازی بەرەڤانی، ژێرخانەکانی وزە و هەروەها کۆگاکانی کەرەستەی جەنگی ئۆکرانیای کردە ئامانج.

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاندووە؛ هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە لە هێرشەکانی شەوی رابردوویاندا بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان لە سەرانسەری خاکی ئۆکرانیا، ناوەندە لۆجیستیکەکان، دامودەزگاکانی کۆبینای پیشەسازی سەربازی و هەروەها بەشی سووتەمەنی و وزە و گەمییەکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیایان کوتاوە. لە بەیاننامەکەی ئەم وەزارەتخانەیەدا جەخت کراوە کە هەموو ئەو ئامانجانە بە دەکارهێنانی درۆنی هێرشبەر پێکراون. هەروەها سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە درێژایی شەودا ٥١٤ درۆنی لە ئاسمانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕووسیادا خستۆتە خوارەوە.