نرخی گازۆیل لە ئەمریکا گەیشتە بانترین ئاستی خۆی
ئهیلوول 23, 2026 18:16 Asia/Tehran
نرخی گازۆیل گەیشتووەتە بانترین ئاستی خۆی لە سەرانسەری ئەمریکادا و پرۆژەیاساکەی ئیدارەی ترامپ بۆ قەدەغەکردنی هەناردەکرانی، هیچ سوودێکی نەبووە.
کەناڵی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی تێکچوونی زنجیرەکانی دابینکەری سووتەمەنی بە هۆی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی گازۆیل لە سەرانسەری ئەمریکا گەیشتووەتە بانترین ئاستی خۆی. نرخی سووتەمەنی لەم ساڵەی زایینیدا زیاتر لە ٨٣% بەرز بۆتەوە و خەریکە بەرەو گەورەترین هەڵکشانی ساڵانەی مێژوو دەچێتە پێشەوە. کارناسان وشدارییان داوە کە دابەزینی کورتماوەی نرخەکان لە بەنزینخانەکاندا ڕەنگە دواهاتی نالەباری هەبێت.