ئێلنینۆ تا ٦ مانگی دیکە ٤٥٠ هەزار کەس دەکوژێ
ئهیلوول 23, 2026 18:15 Asia/Tehran
زانستۆران پێشبینی ئەوە دەکەن کە شەپۆلی گەرمای سەرچاوەگرتوو لە دیاردەی کەشوهەوایی ئێلنینۆ تا ٦ مانگی دیکە دەبێتە هۆی مردنی لانیکەم ٤٥٠ هەزار کەس لە جیهاندا.
بە پێی وتەی توێژەران، ئەم ڕێژەیە جیایە لە ئامارەکانی پێشووی مردن بە هۆی گەرمای سەرچاوەگرتوو لە گۆڕانکاری کەشوهەواییە.
بە پێی پێشبینییەکان، نیجریا، ئەندۆنیزیا، سوودان هیندستان و برازیل لەو وڵاتانەن کە زیاترین کاریگەریی نیگەتیڤی ئێلنینۆ بە خۆیانەوە دەبینن. ئێلینۆ ڕووداوێکی کەشو هەواییە کە کاتی گەرمبوونی نائاسایی ئاوی ئۆقیانوسی ئارام لە ناوچە ئۆستواییەکاندا ڕوودەدات و دەبێتە هۆی تێکچوونی چوارچێو و نۆرمە ئاساییەکانی کەشوهەوا لە جیهاندا. ئەم دیاردەیە لە وڵاتانی جۆربەجۆر دەبێتە هۆی زیاتر بوونی هەستانی لافاو، گەرمای تاقەتپڕۆکێن، وشکەساڵی و ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان.