داعش، ئەنجامدەری تەقینەوە ترۆریستییەکان لە سریلانکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i361326-داعش_ئەنجامدەری_تەقینەوە_ترۆریستییەکان_لە_سریلانکا
گرووپی ترۆریستیی داعش بەرپرسایەتی پەلامارەکان لە سریلانکای گرتەئەستۆ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 23, 2019 14:00 Asia/Tehran
  • داعش، ئەنجامدەری تەقینەوە ترۆریستییەکان لە سریلانکا

گرووپی ترۆریستیی داعش بەرپرسایەتی پەلامارەکان لە سریلانکای گرتەئەستۆ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، "اعماق" هەواڵدەریی فەرمیی داعش رۆژی سێ شەممە لەهەواڵێکی کورتدا ڕایگەیاند؛ ئەندامانی ئەو گرووپە ، تەقینەوەکانی ئەم دواییە لە سریلانکایان ئەنجام داوە.

لە چەند تەقینەوەی ترۆریستیی رۆژی یەکشەممەی سەر چەند کڵێسەو هۆتێل لە شاری کۆلۆمبۆی پایتەختی سریلانکا ٣٢١ کەس کوژران و ٥٢١ کەسیش بریندار بوون.