نیسان 29, 2019 12:01 Asia/Tehran
  • پێداگریی تڕەمپ لەسەر رۆنانی شوورەی سنوریی لە گەڵ مەکسیک

سەرۆکی ئەمریکا سوورە لەسەر رۆنانی شوورەی سنوری لە گەڵ مەکسیک.

بە پێی راپۆرتی کەناڵی دەنگوباسی فەکس نیوز ، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ ئەم کەناڵە گوتی کارەکەی رۆنانی بینا بووە و دەزانێ چۆن شوورەی سنووری لە گەڵ مەمسیک رۆبنێ .

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی : بەنیازە تا کۆتایی ساڵی داهاتوو 2020 ی زایینی ، 400 مایل لەم شورەیە سازبکات .

 تڕەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد ، ئەگەرچی لە بارەی دابین کردنی بودجەی رۆنانی ئەم شورەیە لە گەڵ دیموکراتەکان کێشەی هەیە بەڵام ئەم شورەیە رۆدەنێ .

رۆنانی شورە لە گەڵ مەکسیک ناڕەزایەتی زۆری لێ کەوتووەتەوە و تا  ئێستا تڕەمپ نەیتوانیوە بودجەی ئەم کارە دابین بکات .

سەرپەیڤ