May 11, 2019 13:50 Asia/Tehran
  • پێشنیاری دوپاتکراوی تڕەمپ بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران

کەناڵی سی ئێن ئێن بە گێڕانەوە لە دیپلۆماتێکی ئەمریکایی راپۆری دا کۆشکی سپی ژمارە تەلەفۆنێکی داوە بە سویس تا حکومەتی ئێران بتوانێ لە رێگەیەوە لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا پێوەندی بگرێ .

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی دەنگوباسی فارس ، لە درێژەی خەیاڵ خاویەکانی  دۆناڵد تدەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ دانوستان لە گەڵ سەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، کاربەدەستێکی دیپلۆماتیک رایگەیاند کۆشکی سپی ژمارەتەلەفۆنێکی داوە بە سویس پارێزەری بەرژەوەندیەکانی ئێران تا تاران بتوانێ لە گەڵ واشنگۆندا پێوند ی بگرێ .

ئەم کاربەدەستە دیپلۆماتیکە لە هامان کاتدا گوتی : پێدەچێ سویس ئەم ژمارەیە نەخاتە بەردەستی ئێران ، مەگەر ئەوەی کە کاربەدەستانی  ئێرانی خۆیان داوای بکەن .

تڕەمپ ئێوارەی پێنجشەممە لە پرێس کۆنفڕنسێکدا پێشنیاری دانوستان لە گەڵ ئێرانی دا و گوتی : کارێک کە ئێرانیەکان دەبێ ئەنجامی بدەن ئەوەیە کە پێوەندی بە منەوە بکەن و بێنە سەر وتووێژ .

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی ئێمە دەتوانین بە ئینسافانە بە رێککەوتن بگەین .

ئەوە لە کاتێکدایە کە تڕەمپ لە درێژەی هەنگاوی دوژمنکارانەی لە گەڵ خەڵکی ئێران ، بە دەرکردنی فەرمانێک ، بۆ جارێکی دیکە بایکۆتی لەسەر کەرتی ئاسن ، پۆڵا ، ئاڵمۆنیۆم ومسی ئێران دانا .

تڕەمپ بەر لەوەش بابەتی دانوستان لە گەڵ کاربەدەستانی ئێرانی خستبووە ڕوو لە کاتێکدا کە بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی واشنگتۆن لە بەرجام رۆیشتە دەر و بایکۆتی یەک لایەنەی لە دژی ئێران داسەپاند .

سەرپەیڤ