May 22, 2019 10:37 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پێشووی سی ئای ئەی: ئێران پێملی خواستی ترەمپ نابێت

سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا «سی ئای ئەی» لە دیدار لەگەڵ دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە، پێی داگرت: ئێران پێملی خواستی دەوڵەتی ئەمریکا نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، «جان بڕنان» ڕۆژی سێ شەممە لەم دانیشتنەدا وتی: ئێران خوازیاری دوورەپەرێزی کردن لە کێشەیەو ھەر لەم حاڵەدا، بەرپرسانیشی پێملی خواستی ترەمپ نابن.

وەندی شێرمەن یاریدەری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکاش لەم دانیشتنەدا سەبارەت بە بەردەوامیی کێشە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە وشداری دایە دیموکراتەکان.

داناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەوەتەی پێی ناوەتە کۆشکی سپی لە ژانویەی ٢٠١٧ ھەڵوێستی لاوازکردن و ڕووخاندنی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی گرتووەتە بەر.

واشێنگتۆن لە ئاراستەی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارھێنان، شەڕێکی ئابووریی دژی ئێران وەڕێ خستووەو ھەر لەم حاڵەدا لە ماوەی چەند حەوتەی ئەم دواییە ئەستی کردووە بە ھەڕەشەو گوڕەشەی سەربازی دژی ئێران. لەگەڵ ئەمەش دا ھەڵوێستی لێبڕاوانەی ئێران لەمەڕ لە سەرھەست بوونی بۆ بەرپەرچ دانەوەی ھەرچەشنە دەست درێژکارییەک و ھەروەھا نەیارەتیی بەربڵاوی دژی سیاسەتەکانی ترەمپ لە بەرامبەر ئێران لە نێوخۆو دەرەوەی ئەمریکاو تەنانتە لە لایەن ھاوپەیمانە ئەورووپییەکانی واشێنگتۆن، بووەتە ھۆی کشانەوەی دەوڵەتی ترەمپ لە بانگەشەکانی پێشووی.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند.

قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە پێنجەمی نوامبەرەوە بەشێوەی فەرمیانە چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لە بەر پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دژایەتیی بەربڵاوی جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان ڕایانگەیاندووە کە پشتگری لە بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکەن.

 

سەرپەیڤ