May 22, 2019 13:17 Asia/Tehran
  • لێژنەیەکی کۆنگرێسی ئەمریکا دەنگی دا بە ھەڵوەشاندنەوەی دەستەڵاتی جەنگیی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە

لێژنەی دابین کردنی تێچووەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، دەنگی دا بە ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کەڵک وەرگرتنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە ھێزی سەربازی .

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ھیل « باربارا لی» ئەندامی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەران و نوێنەری ئیالەتی کەڵیفۆڕنیا پێشنیاری زیادکردنی پاشکۆیەک لە پرۆژەیاسای بوجەی بەرەڤانیی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتنامەی « ئەی یو ئێم ئێف»ی کرد کە بە ٣٠ دەنگی تەبا لە بەرامبەر ٢٢ دەنگی ناتەبا پەسەند کرا.

مۆڵەتنامەی ناسراو بە « ئەی یو ئێم ئێف - AUMF» پاش ھێرشەکانی یانزەی سپتامبەری ٢٠٠١ پەسەند کراو دەوڵەتە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا ھەتا ئێستا ٤١ جار بۆ پاسادانی دەستوەردانە سەربازییەکانیان لە ١٨ وڵات دا بەکاریان ھێناوە.

نوێنەرەکەی ئیالەتی کەڵیفۆڕنیا وتیشی: بەکارھێنانی ئەم پاشکۆیە بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەنگاوەکانی شەڕخوازانەی دەوڵەتی ئەمریکا بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە کۆنگرەیە.

« باربارا لی» ئەندامی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ساڵی ڕابردووی ٢٠١٨ش پاشکۆیەکی ھاوشێوەی پێشنیار کرد بوو کە ھەڵبەت پەسەند نەکرا. ساڵی ٢٠١٧ش پاشکۆیەکی لەم شێوەیە پەسەند کرا، بەڵام کۆڕی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەرلەوەی پرۆژەیاسای بوجە بخرێتە بەر دەنگدانی یەکجاری لایبرد.

نوێنەرانی کۆماریخواز کە لە نەیارانی سەرەکیی ھەڵوەشاندنەوەی ئەم یاسایەن، دەڵێن کە سڕینەوەی ئەم یاسایە بەبێ پەسەند کردنی جێگرەوەیەک دەبێتە ھۆی لاواز بوونی دەستەڵاتی سەرۆک کۆمار.

سەرپەیڤ