May 27, 2019 17:34 Asia/Tehran
  • شکستی شیمانەیی پارتی ئێمانۆئێل مەکرۆن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئوروپادا

ئەنجامە بەراییەکانی ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنیی پەرلەمانی ئوروپا لە فەڕانسە، پێشاندەری شکست هێنانی پارتی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەیە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، بەگوێرەی ژماردنە بەراییەکان، "جۆردۆن باردێلا" سەرپێڕستی پارتی ڕاستی توندڕەوی "کۆمەڵی نیشتمانی"ی فەڕانسە بە سەرۆکایەتی "مارین لۆپەن" بە بیست و چوار لەسەتی دەنگەکان لەپێشەو پاشان، "ناتالی لوئازو"ی سەرپێڕستی پارتی "کۆماری لەبزاڤ" دا بەسەرۆکایەتی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری ئێستای ئەو وڵاتە بە ٢٢ لەسەتی دەنگ کەوتووەتە پلەی دواتر.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لەهەمان کاتدا پارتی کەسکەکان(لایەنگرانی ژینگە) بەپێچەوانەی پێش بینیەکان بە بازدانێکی زۆرباش، بە وەپشت سرنانی پارتە سوننەتییەکانی راست و چەپ، پلەی سێهەمی بەخۆتەرخان داوە.

بەپێی لێکدانەوەکان لە بیست و حەوت وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئوروپا، پەنجاو دوو لەسەتی کەسانی خاوەن مەرجی دەنگدان بەشداری هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئەو یەکێتییە بوون.

هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئوروپا لە٢٣ی مای یەوە دەس پێ کراو هەتا رۆژی یەکشەممە ٢٦ی مای لە وڵاتانی ئوروپایی درێژەی بوو.

 

سەرپەیڤ