ڕۆیشتنی پتر لە ٢١ هەزار پەناخواز لە ڕێگای دەریای ناوەڕاستەوە بۆ ئەورووپا
ڕێکخراوەی نێو دەوڵەتی کۆچبەری ڕایگەیاند، لەمانگی ژەنیڤەری ٢٠١٩ تا بە ئێستا، پتر لە ٢١ هەزار پەناخواز لە ڕێگای دەریای ناوەڕاستەوە چوونەتە ئەورووپا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری شین هۆڤا، لە سەر ڕاگەیاندرانیی ڕێکخراوەی نێو دەوڵەتی کۆچبەری، ژمارەی پەناخوازانێک کە لە مانگی ژەنیڤەری لە ڕێگای دەریای ناوەڕاستەوە گەییشتوونەتە ەئورووپا، بە وردی تا ٢٩ـی مای،٢١ هەزار و ٣٠١ کەسەکەلە چاو ریژەی ٣٢ هەزار و ٧٠ کەس هەرئەم ماوەیە لە ساڵی ٢٠١٨ نزیک لە سەدا ٣٠ کەمبوونەوەی نیشان داوە.
ڕێکخراوەی نێودەوڵیتی کۆچبەری گوتیشی، لە سەدا ٨٥ـی ئەم پەناخوازانە گەییشتوونەتە ئێسپانیا و یونان و باقی ئەوان چوونەتە ئیتاڵیا،ماڵت و قیبرس.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی نێو دەوڵەتی کۆچبەری، مەدیتەرانە هەروا مەترسیدارترین ڕێگایە بۆ پەناخوازەکان لەمەر گەییشتن بە ئەورووپا. ژمارەی کوژراوانی تۆمارکراوە لە سی مێحوەری سەرەکی دەریای ناوەڕاست لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ گەییشتۆتە ٥١٩ کەس. ئەم ڕێژەیە هەر لەم ماوەیە لە ساڵی ٢٠١٨،لانیکەم ٦٦٢ کەس بووە.