کاردڤەدانی بەربژاری بە ڕەگەز لاتینی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە حاند ڕەگەزویستی ترەمپ
تەنیا بەربژاری بە ڕەگەز لاتینی هەلبژاردنەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیوادارە کە خەباتەکانی هەڵبژاردنەکانیی ئەو بۆ سەرۆک کۆمارەتی سەلمێنەری ئەم بابەتە بێت کە بە ڕەگەز لاتینەکان ناترسن لە ڕەگەز پەرەستی "داناڵد ترەمپ" .
بە گویرەی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێد پرێس،"جولیان کاسترۆ" بەربژاری هەڵبژاردنەکانی نێو ماڵی حیزبی دێمۆکراتەکان بۆ سەرۆک کۆمارەتی ٢٠٢٠ و وەزیری خانوو بەرەو و پەرەی شاریی پێشووی ئەمریکا گوتی: ترەمپ ڕەگەز پەرەستی نیشان داوە بەرامبەر بە ،بەڕەگەز لاتینەکان و هەر بۆیە من هاتمە ئەم گۆڕەپانە لەبەر ئەمەی نیشان بدەین ئیمە ناترسین و بوێرین.
جولیان کاسترۆ، تەنیا کەسایەتی بە ڕەگەز لاتینە کەلە لایەنی دیمۆکرات لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ـی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا دا بەشداری دەکات .
وەزیری خانوو بەرە و پەرەی شاری پێشووی ئەمریکا لە درێژەی گوتەکانی دا هیواداری دەربڕی: لەیەکەم دەمەقڕەی سیاسی سەرۆک کۆمارەتی خۆی لە مانگی ژوئەن، کوران و کچانی بە ڕەگەز لاتین شایەت بن و بڵێن ئەوەی سەرۆک کۆمار باسی لێکردووە، دروست نییە و ئێمە دەتوانین هەرکاریک ئەنجام بدەین.
بە گوێرەی ئەنجامی ڕاپرسینی ئەندێشکەدەی ئەمریکایی ناسراو بە "ناوەندی توێژینەوەکانی پیوو" کە بەر لەمە بڵاو کرابوو، لە سەدا ٥٦ـی خەڵکی ئەمریکا بڕوایان وایە کە پێوەندییەکانی ڕەگەزی لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتی ترەمپ ، ناڵەبارتر و ناحەزتر بۆتەوە.
هەروەها دووسێی خەڵکی ئەمریکا یان لە سەدا ٦٥ دەڵێن کە لە کاتی هاتنە سەرکاری ترەمپ، قسەو باس سەبارەت بە ڕوانگەکانیی ڕەگەز ویستانە لەم وڵاتە ، بڕەوی زیاتری بە خۆوە گرتووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە کۆشکی سپی بانگەشە دەکات ترەمپ بەجاران، ڕەگەز پەرەستی، نانەوەی ڕق و بێزاری و دەمارگرژی لە ئەمریکای شەرمەزار کردووە.