ئیدعا وبانگەشەی ترامپ لەمەڕ کەم کرانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە ڤێنزۆئیلا
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئیدعای کرد مسکۆ بەشێکی تایبەت لە هێزەکانی خۆی لە ڤێنزۆئیلا بردووەتە دەرێ.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز " دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوکات لەگەڵ سەفەرەکەی بۆ بەریتانیا لە پەیامێکی توئیتری دا ئیدعای کرد، ڕووسیا بە ئەمریکا هەواڵی داوە کە بەشێکی تایبەت لە هێزەکانی خۆی کە بۆ پشتیوانی لە حکومەتی " نیکۆلاس مادۆرۆ" سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئیلا بۆ ئەم وڵاتە بە ڕێ کردبوو لە ڤێنزۆئیلا بردوەتە دەرێی. ڕۆژنامەی ئەمریکایی ڤال ستریت ژۆرناڵیش ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند : کۆمپانیای ڕوستک سەربە وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕووسیا ژماری کارمەندەکانی خۆی لە ڤێنزۆئیلا کەم کردوەتەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڤیلادێمیرزائمسکی باڵوێزی مسکۆ لە ڤێنزۆئیلا ، چوونە دەری هێزەکانی ڕووسیا لە ڤێنزۆئیلای ڕەد کردەوەو ووتی: ئەم جۆرە هەواڵانە وەکوو ڕابردوو هیچ پێوەندیەکی لەگەڵ راستیەکان نیە. زائیمسکی لە درێژەدا وتی: چالاکی ڕاوێژکارانی سەربازی ڕووسیا لە ڤێنزۆئیلا بێ وچان هەروا درێژەی هەیە ، وهیچ قسەیەک لە بارەی خەرجی ئەم هێزنە نەهاتووتە ئاراوە. قەیران لە ڤێنزۆئیلا لە کۆتایی مانگی ژانێڤەر ، کاتێک کە " خوان گوایدۆ سەرکردەی نەیارانی ئەم وڵاتە خۆی بە سەرۆک کۆماری کاتیی ناساند وپشتیوانی ئەمریکا وبڕیک لە وڵاتانی ناوچەی وەرگرت ، تەشەنای سەند . ڕووسیا ، ئێران ، بولیوی ، چین ، کوبا ، تورکیا وبڕیک لە وڵاتانی تر پشتیوانی خۆیان لە مادۆرۆ وەکوو سەرۆک کۆماری یاسایی ڤێنزۆئیلا ڕاگەیاندووە.