حوزه‌یران 04, 2019 20:28 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی گەورە لە دژی ترامپ لە لەندەن

دەیان هەزار کەس لە لەندەن لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە سەفەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئەم شارە خۆپێشاندانیان ساز دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز ، لەم خۆپێشاندانە گەورەیە کە ئەمڕۆ سێشەممە لە مەیدانی مێژوویی " ترافالگاری لەندەن " بەڕێوە چوو، ناڕزایان بە لەدەس دابوونی پلاکاردگەلێک وشداریان دا بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە خۆببوێرێت لە دەسوەردان لە پرس ومەسەلەکانی ناوخۆیی بەریتانیا وئەم وڵاتە بەجێ بهیلیت. بڕیک لە خۆپێشاندەرانیش پلاکاردگەلێکیان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە قسەکانی ترامپ لەدژی کۆچبەران وژنان پێ بوو. بڕیکیس لە پلاکاردەکانیاندا ترامپیان بە ڕەگەز پەرەست ناوبردبوو. هەروەها بووکەلەی ترامپ بە بەرزایی شەش مێتر لە حاڵێکدا کە ناوبراو بەشێوەی منداڵێکی تۆڕە وێنەیان کێشابوو، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە سەفەرەکەی  بۆ لەندەن ، لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا ئەو بووکەلەیان بەردایە ناو ئاسمان. ترامپ یەکێ لە نەفرەتاوی ترین سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا لە نێوان خەڵکی بەریتانیایە ، بە جۆرێک کە بە پێی بیروڕاپرسیی ئەم دواییەی دامەزراوەی یوگاو ، تەنیا سەتی ٢١لە بەریتانیاییەکان ڕوانگەی ئەرینیان بە ناوبراو هەیە. ئەم ڕەقەمە لە نێوان ژنان ، تەنیا سەتی چواردەیە. ترامپ ڕۆژی دوشەممە بۆ سەفەرێکی سێ ڕۆژە چوو بۆ لەندەن ولە کۆشکی باکینگهام لە لایەن مەلەکە ی بەریتانیا پیشوازی لیی کرا. سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاتی گەیشتنی بۆ لەندەن بە بلاو کردنەوەی توئیتێک بە پێچەوانە لەگەڵ داب ونەریتی دیپلۆماتیک ، سادق خان شارەرداری ئەم شارەی بە " دۆڕێنەری تۆکمە وتەواو وەسف کرد.

سەرپەیڤ