خۆپیشاندانی سەرانسەری لە ئەمریکا بۆ لێپێچینەوەی ترەمپ
شارومەندانی نزیک ١٣٠ شاری جۆر بە جۆری ئەمریکا بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان خوازیاری لیپێچینەوەی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بوون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی یانەی هەواڵنێرانی گەنج، ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی سەرانسەری شارومەندانی ئەمریکایی لە رۆژی شەممە لە دژی سیاسەتەکانی "داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە هۆی گرووپە جۆر بە جۆرەکانی نەیاری ترەمپ بەرنامە ڕێژی بۆ کراو بوو.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەم گرووپانە، خۆپیشاندان بەمەبەستی ڕەخنە گرتن لە کردەوەکانی ترەمپ و داوا بۆ لێپێچینەوەی ئەو بەڕێوە چوو.
ماڵپەڕی گرووپی" لێپێچینەوە لە ترەمپ بکەن" لەم بارەوە ڕایگەیاند، کەڵکی خراپ وەرگرتنی ترەمپ لە کۆمەڵگەکانی دیکە و ئەمریکا پێویستی بە کردەوەگەلێک لەلایەن کۆنگرەیسە کە بەرپرسایەتی و دەستەڵاتی بە تاوانبار ناسینی سەرۆک کۆماری هەیە.
ماڵپەڕی"مێرکۆری نیوز"یش ڕاپۆرتی دا کەلە باشووری کالیفۆرنیا پتر لە ١٤٠ کۆبوونەوەی جۆر بە جۆر دژی ترەمپ بەڕێوە چوو و هەروەها ڕاپۆرت دراوە کە نزیک ١٠٠ کەس لەناڕازییان لە "نۆرتهامپتۆن" ـی ماساچۆسێت خوازیاری لێپێچینەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بوون.
ماڵپەرەکانی دەنگ وباسی دیکەیش ڕایانگەیاندووە. ناڕەزایەتی گەلیک لە شارەکانی ویالەیەتەکانی ئۆرگێن،ڤاسنگتۆن، ماساچۆسێت و کلۆرادۆ بەڕێوە چووە کە لە ژمارێک لەم ناڕەزایەتی دەربرینانە،ناڕازییان بالۆنی ترەمپی منداڵیان بەڕێکردە ئاسمان.
خۆپیشاندانی جەماوەری لە ئەمریکا لە حاڵێکدا بەڕێوە چووە کەبە بڵاوبوونیی ڕاپۆرتی "ڕابێرت مولێر" پشکێنەری تایبەتی دۆسییەی خۆوەردانی ئیدعایی ڕوسیا لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ٢٠١٦ـی ئەمریکا، گوشارەکان بۆ دەستپێکرانی پرۆسەی لێپێچینەوەی داناڵد ترەمپ زۆرتر بۆتەوە.