پەسەند کراوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ کەم کردنەوەی دەستەڵاتی شەڕھەڵایساندنی ترەمپ
ئەندامان ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە پەسەند کردنی پرۆژەیاسایەک دەستەڵاتی شەڕھەڵایساندنی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان کەم کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا،ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژە یاسایەکیان پەسەند کرد کە بە گوێرەیەوە داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە مۆڵەتی بەکارھێنانی دەستەڵاتی سەربازیی پەسەند کراوەی ساڵی ٢٠٠١ی نابێت.
ئەم پرۆژە یاسایەی ئەنحومەنی نوێنەران دەبێ لە سێنای ئەمریکاش تێپەڕ ببێت. وەک باسی دەکرێت ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نیگەرانی ئەوەن کە دوابەدوای زانیارییە درۆینەکانی ھێندێک لە کاربەدەستانی کۆشکی سپی لەوانە مایک پەمپێئۆی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، توندئاژۆکانی کوشکی سپی بە کەڵکاژۆیی لە یاسای پەسەندکراوی ساڵی ٢٠٠١ لە بارەی ھەنگاوی سەربازی لە پەیوەندی لەگەڵ ھێرشەکانی ١١ی سپتامبەر، ئەمریکا بە شەڕێکی دیکەوە تێوە گلێنن.
دەیڤید سیسیلینی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی دا لەگەڵ برایان ھوک نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران وتی: ھەنگاوەکانی دەوڵەتی ترەمپ لە ماوەی ١٨ مانگی ڕابردوودا، ئەمریکا بە تەواوی تەریک و گوۆشەگیر کردووەو بەرەو تێوەگلان بە شەڕەوە پاڵی پێوە ناوە.
سیسیلینی پێی داگرتووە: دەوڵەتی ترەمپ ھیچ مۆڵەتێکی بۆ شەڕی دژی ئێران پێ نەدراوە.
«برایان ھوک »یش وێڕای دووپات کردنەوەی بوختانەکانی دژی ئێران، ئامانج لە بەھێزکردنی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکەی بەرنگار بوونەوەی ئێران ڕاگەیاند.