کاردانەوەی ترەمپ بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکایی
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە یەکەم کاردانەوەی بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەم وڵاتە لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی کۆماری ئسیلامیی ئێرانەوە، بانگەشەی کرد کە ئێران تووشی هەڵەیەکی یەکجار گەورە بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەمریکایی "سی ئن ئن" ؛ "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە تویتەرەکەیدا نووسی: ئێران تووشی هەڵەیەکی یەکجار گەورە بووە."
ئەو ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات دوابەدوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکایی لە لایەن سیستەمی بەرگەریی ئاسمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، کاربەدەستانی باڵای دەوڵەتی ئەمریکا لە کۆشی سپی کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە بردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کاربەدەستانی ئەمریکایی خۆیان بواردووە لە بیر و ڕا دەربڕین سەبارەت بە ناوەڕۆکی قسە و باسەکانی ئەم کۆبوونەوەیە، بەڵام بە وتەی ژێدەرێکی ئاگادار، "هەم پاتریک شاناهان"ی بەرپرسی وازلەکارهێنراوی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا و هەم "مارک ئەسپەر"ی جێگری، لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوون.
بەڵام ترەمپ لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار نەبووە.