ڕەخنەی بەخشینی نێو دەوڵەتی لە سیاسەتی کۆچبەریی ترەمپ
بەخشینی نێو دەوڵەتی ڕایگەیاند، وێنەی هەژێنەری مەرگی منداڵێکی کۆچەر لە سنووری مەکسیک و ئەمریکا بووەتە هۆی ترس وتۆقان لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی داناڵد ترەمپ،سەرۆک کۆماری ئەمریکا.
ڕێکخراوەی بەخشینی نێو دەوڵەتی رۆژی چوارشەممە لە توئیتەر دانووسی، بڵاوبوونەوەی وێنەی هەژینەری مەرگی منداڵێکی ئیلسالوادۆری هاوڕێ باوکی لە سەرسنووری ئەمریکا،نیشاندەری ترس وتۆقانە لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی داناڵد ترەمپ لەبارەی کۆچەری.
بەخشینی نێو دەوڵەتی بەڕاشکاوی گوتی: ئەم ڕووداوە کاتێک دەقەومێ کە ژماریک لە ڕێبەرانی جیهان ،سیاسەتی شەرمهێنەرییان گرتۆتە پێش و منداڵان لە ڕووی ناچارییەوە بەرەو ڕووی دەردو مەینەت دەبن.
هەندێک لە سەرچاوەکانی دەنگ وباس ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند، سیاسەتەکانی دژە کۆچەری ترەمپ ئەمجارە گیانی باوکێکی کۆچەری تەمەن ٢٤ ساڵانی ئیلسالوادۆری هاوڕێ کچی دووساڵەی کردەقووربانی خۆی و تەرمی ئەم باوک وکچە لە حاڵێکدا یەکتریان لە ئامێزگرتبوولە سنووری ئەمریکا دا دۆزرایەوە.
هەواڵدەری ئەمریکایی ئاسۆشێتدپرێس ڕاپۆرتی دا، تەرمی "ئالبێرتۆ مارتینێز ڕامیرێز" پیاوی تەمەن ٢٥ ساڵان خەڵکی"ئیلسالوادۆر" و کچی٢٣ مانگەی ئەو بە ناوی"واڵێریا" لە لێواری"ڕیۆگراند" لە "ماتاموروس"ـی مەکسیک لە حاڵێکدا دۆزراونەتەوە کە هەواڵیان ئەدا لەم ڕووبارە بەرەو براونسویل"لەویلایەتی تێگزاسی ئەمریکا برۆنە،بەڵام نووقم بوون.