حوزه‌یران 29, 2019 09:44 Asia/Tehran
  • دژایەتیکردنی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە گەڵ  سنوورداركردنی پرۆژەی شەرخوازیی تڕەمپ

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا گەڵاڵەی سنوورداکردنی دەسەڵاتە جەنگیەکانی سەرۆکی ئەم وڵاتەی واژۆ نەکرد .

بە پێی راپۆرتی ماڵەڕی هیل ، سێناتۆرە ئەمریکیەکان رۆژی هەینی پرۆژەی سنووردارکردنی توانایی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکایان بۆ شەڕی دژی ئێران ڕەتکردەوە .

 زیاتر لە 40 سێناتۆر لە دژی پرۆژەی پێشنیارکراوی دیموکراتەکان دەنگیاندا و بەمجۆرە رێگایان گرت لەوەی کە ئەم پروژەیە 60 دەنگی پێویست بۆ زیادکردن وەک هاوپێچ بە یاسای مۆڵەتی بەرگریی نیشتمانیی بەدەست بێنێ. 

 ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەر لەوە هاوپێچێکی بۆ بودجەی سەربازیی ساڵی 2019 ی ئەم وڵاتە واژوکردبوو کە لە کاتی واژۆکرانی دواجار ، تڕەمپی مولزەم دەکرد بۆ هەنگاوی سەربازیی دژی ئێران لە کۆنگرە مۆڵەت وەرگرێ .

 کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە جەختیان کردووەتەوە وڵامی هەرچەشنە سەرکێشی و شەڕاشۆییەک بە تواناوە ئەدەنەوە .

سەرپەیڤ