ته‌مووز 07, 2019 10:06 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی

سناتۆری ئەمریکایی کردەوەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژ بە ئێرانی بە ئاژاوەگێرانە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "بێرنی سەندێرز" سناتۆری سەربەخۆ و یەکێک لە بەربژارانی خولی بەرایی دینوکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکا وتی: دەبێ پێش بە کردەوە ئاژاوەگێڕانەکانی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژ بە ئێران بگرین.

ئەم سناتۆرە ئەمریکاییە وتیشی: عەرەبستانی سەعوودی دیکتاتۆرییەکی تۆقێنەرە کە تەنانەت ناڕەزایەتی دەربڕینی شاروومەندانیشی پێ تەحەمول ناکرێ و ئەو کەسانەی هەوڵ دەدەن بۆ دامەزرانی دیموکراسی ئەشکەنجە دەدات.

بە وتەی "سەندێرز" ژنانیش لە عەرەبستاندا شاروومەندی پلەی سێ دێنە ئەژمار.

سەندێرز بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا ئیستاکە لە شەڕێکی نالەبار و نامرۆیی دژ بە یەمەندایە وتی: یەمەن بەرەوڕووی کارەساتبارترین باروودۆخی مرۆیی لە جیهانی ئەمڕۆدا بۆتەوە بە هۆی ئەو شەڕەی کە لە لایەن "محەممەد بن سەلمان" شالیاری عەرەبستانی سەعوودی کە هاوڕێی نزیکی ترەمپەوە بە سەری داسەپێندراوە.

"تولسی گابارد" یەکێکی دیکە لە بەربژارانی پارتی دیموکرات  بۆ خولی بەرایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکایش پێشتر سیاسەتە شەڕخوازانەکانی  ترەمپی دابوویە بەر ڕەخنە و گازندەوە.

سەرپەیڤ