ته‌مووز 12, 2019 14:42 Asia/Tehran
  • پەسەن کراوی ئەمدواییەی کۆنگرێسی ئەمریکا لەمەڕ راگرتنی داکۆکیی سەربازیی لە هاوپەیمانیی دژە یەمەن

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەیەکی بە مەبەستی ناچار کردنی دەوڵەتی ترەمپ بە کۆتایی هێنان بە داکۆکیی سەربازی لە ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانی سەعوودی - ئیماراتی لە شەڕی یەمەن پەسەن کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی یو ئس ئەی تودەی؛ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئێوارەی پێنجشەممە بە کاتی تاران بە ٢٤٠ دەنگی ئەرێنی و ١٨٥ دەنگی نەرێنی گەڵاڵەیەکی پەسەن کرد کە بە پێی ئەوە "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و دەوڵەتەکەی مافی دەکارهێنانی یاساکانی کاتی نائاساییان بۆ فرۆشتنی چەک و کەرەستەی جەنگی بە هاوپەیمانی دژە یەمەنی نییە.

بە پێی ئەو راپۆرتەی لە "یو ئس ئەی تودەی" بڵاو بۆتەوە،  ئەم ئەنجەمەنە بڕیارە ئەمڕۆ هەینیش  گەڵاڵەی قەدەغەی کردەوەی سەربازیی ئەمریکا دژ بە ئێران بخاتە بەر دەنگدانەوە. هۆگرانی ئەم گەڵاڵەیە پێشبینی دەکەن کە بتواننن پەسەنی بکەن.

هەر دوو گەڵاڵەی باسکراو  بێتوو یەکجاری ببنەوە وەکوو تۆکمەکەر پەیوەست دەبن بە پرۆژەیاسای بودجەی سەربازیی ئەمریکا.

ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە کە هێرشی هاوپەیمانیی سەعوودی _ ئیماراتی بۆ سەر یەمەن دەست پێ بووە بە یارمەتیی لۆجستیکی و هەواڵگری و فرۆشتنی چەک و کەرەستەی جەنگی بە ڕیاز و ئەبووزەبی، پشتیوانی کردووە لە هاوپەیمانی دەسدرێژکار بۆ سەر یەمەن.

سەرپەیڤ