ته‌مووز 23, 2019 17:52 Asia/Tehran
  • مەکرون : 14 وڵاتی ئوروپایی ڕەزامەندیان دەربڕیوە لەگەڵ دابەشکرانی پەناخواز

سەرۆک کۆماری فەڕانسا ڕایگەیاند 14 وڵاتی ئوروپایی ڕەزامەندیان دەربڕیوە لەگەڵ دابەش کرانی پەناخوازانی سەرلێشێواو لەنێو دەریای مەدیتەرانە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەمە ی ڕۆژنامەی " تاگس ئیشپیگل " ئیمانوئێل مەکرون   سەرۆک کۆماری فەڕانسا لە کۆتایی دانیشتنی وەزیرانی ناوخۆ و دەرەوەی  ئەندامانی  یەکێتیی ئورپا بە تەوەری پەنابەرانی سەرلەشێواو  کە لە پاریسی پێتەختی ئەو وڵاتە   بەڕێوە چوو  وتی : جگە  لە ئاڵمان  و فەڕانسا  ،وڵاتانی پوڕتگاڵ   لوکزامبورگ  ؛فەنلاند؛  لیتوانی ؛ کروواسی  و ئیرلەندیش  سەبارەت بە  بەشداری  جیدی بۆ سەقامگرتنی  پەنابەران  ڕەزامەندیان دەربڕی . مەکرون وتیشی  هەروەها شەش  وڵاتی  دیکەی  ئوروپایی  بە لاگری  لەو  گەڵاڵەیە  ئامادەیی خۆیان بۆ قەبووڵکردنی  ژومارێک  لە پەنابەرانی  سەرلەشێواو لە دەریای  مەدیترانە  ڕاگەیاند . ماتێئو سالوینی  وەزیری ناوخۆ  و جێگری سەرۆک وەزیرانی  ئیتالیا  بە سەرەنج بە نەیاریەتی  وڵاتەکەی  سەبارەت بە  سەقام دانی  پەنابەرانی سەرلەشێواوی  دەریای مەدیترانە  خۆی بوارد  لە  ئامادە بوون  لەو دانیشتنەدا . سالوینی  کە  بەناو بانگە بە سیاسەتی سەختی لە هەمبەر  قەبووڵکردنی پەنابەران  ڕۆژی دووشەمە  وتی :  ئیتالیا   ئیدی نابێتە   ئوردووگای پەنابەران بۆ بڕوکسل  پاریس و بەرلین نابێت .

سەرپەیڤ