مولێر: تاوان ڕاگەیاندن دژی ترەمپ دوای کۆتایی ھاتنی خولی سەرۆک کۆمارەتییەکەی مسۆگەرە
لێپێچکاری تایبەتی دۆسیەکەی ھاودەستیی بنکەی ھەڵبژاردنی ترەمپ لەگەڵ ڕووسیا ڕایگەیاند:ڕاگەیاندن دژی ترەمپ دوای کۆتایی ھاتنی خولی سەرۆک کۆمارەتییەکەی مسۆگەرە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕابێرت مولێر لێپێچکاری تایبەتی دۆسیەکەی ھاودەستیی بنکەی ھەڵبژاردنی ترەمپ لەگەڵ ڕووسیا ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوەکان ھاودەستیی بنکەی ھەڵبژاردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ ڕووسیا لە ھەڵبژاردنی ٢٠١٦ ناسەلمێنن بەڵام پاکمەندیشی ناکەن.
ناوبراو ھەروەھا ئەوەشی لەقاو دا کە لە بەر لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە لەمپەر چێکردن لە ڕاپەڕاندنی دادگەری بوو کە ترەمپ خوازیاری لەسەر کارلاچوونی بوو.
لێپێچکاری تایبەتی دۆسیەکەی ھاودەستیی بنکەی ھەڵبژاردنی ترەمپ لەگەڵ ڕووسیا وتیشی: بە پێی لێکۆڵینەوەکانمان دەوڵەتی ڕووسیا بەشێوەیەکی سیستیماتیک دەستی لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا وەر داوە.
مولێر ھەروەھا ڕاشیگەیاند: ڕاگەیاندن دژی ترەمپ دوای کۆتایی ھاتنی خولی سەرۆک کۆمارەتییەکەی مسۆگەرە.
ترەمپیش ئەمڕۆ لە چەند توییتێکدا دژی ڕابێرت مولێر ھەڵوێستی دەربڕی.
دۆسیەی ھاودەستیی ترەمپ _ ڕووسیا لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ساڵی ٢٠١٦، ھێشتاش ھەر لەو بابەتانەی گێرەوکێشەی سیاسیی نێوان ترەمپ و دیموکراتەکانە.