ڕەخنەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە درێژەی هاوکاری چەکەمەنی فەڕانسا لە گەڵ عەرەبستان و ئیمارات
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی خوازیاری ڕاگرتنی فڕۆشتنی چەکەمەنی فەڕانسەوی بوو بە عەرەبستانی سەعوودی و ئیماراتی عەرەبی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ڕادیو تەلەفیزوین نووسینگەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە فەڕانسا ڕایگەیاند : سەرەڕای مەترسی زۆری کەڵک وەرگرتن لە چەک و کەرەستەی سەربازی نێردراو لە فەڕانسا بە مەبەستی هاسان کردنەوەی کوشتاری خەڵکی یەمەن و بنپێکرانی مافی مڕوڤ لەو وڵاتە پاریس هەروا درێژەی ئەداتە دابین کردنی چەک و چۆڵ بۆ عەرەبستان و ئیمارات . لێبوردنی نێونەتەوەیی وتیشی فەڕانسە لە پاڵ ئەمریا بریتانیا ئیسپانیا و کانادا هەروا لە دابینکەرانی سەرەکی کەرەستەی سەربازی بۆ عەرەبستان و ئیمارات لە شەری یەمەنە . لێبوردنی نێونەتەوەیی جەختی کرد دەبێ گوشار بخرێتە سەر دەوڵەتی فەڕانسا تا ئەو وڵاتە کۆتایی بدات بە فروشی نابەرپرسانەی چەک بە عەرەبستان و ئیمارات .