ئه‌یلوول 12, 2019 14:40 Asia/Tehran
  • بڕیاری دیوانی باڵای ئەمریکا دژی پەناخوازان

دیوانی باڵای ئەمریکا بە قازانجی دەوڵەتی ترەمپ مۆڵەتی بەرتەسک کردنەوەی زیاتری پەناخوازانی دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی فارس ، دیوانی باڵای ئەمریکا سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە بە کاتی خۆجێیی ڕایگەیاند: مۆڵەتی داوەتە دەوڵەتی ئەو وڵاتە ھەتا ھێندێک بەرتەسکی دژی پەنابەران بەکار بێنێ. ئەو بەرتەسکیانەش زۆرێک لە پەناخوازانی ئەمریکای لاتین لەمەڕ وەرگرتنی مافی پەنابەری لە ئەمریکادا دەگێڕێتەوە.

بەپێی بەرتەسکییە تازەکان ھەر پەناخوازێک کە سەردانی ئەمریکای کردووەو لە وڵاتێکی سێھەم بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری لە ئەمریکا ھەوڵی نەدابێت، مافی پەنابەری لە ئەمریکای نادرێتێ. ئا بەمجۆرە زۆرێک لە شارومەندانی ئەمریکای لاتین کە بە نیازی پەنابردن بۆ ئەمریکا لە وڵاتی مەکسیک دەپەڕنەوە، ئیدی مەرجی پێویستیان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نابێت.

سنووری مەکسیک لەو بوارگە سەرەکیانەیە کە پەناخوازانی ئەمریکای لاتین بۆ گەییشتن بە ئەمریکا بەکاری دێنن.

ھەنگاوەکانی ترەمپ دژی پەناخوازان ڕەخنەی بەربڵاوی نێوخۆیی و دەرەکیی بەدواوە بووە.

سەرپەیڤ