تشرینی یه‌که‌م 05, 2019 15:17 Asia/Tehran
  • نامەی بانگکردنی کۆنگرە بۆ کۆشکی سپی لە بارەی لێکۆڵینەوەکانی لپێچینەوەی تڕەمپ

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نامەیەکی بانگکردنی بۆ کۆشکی سپی نارد لە پێوەندی لە گەڵ لێکۆڵینەوەکانی هاوپێوەند بە لێپێچینەوەی تڕەمپ .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، لیژنەی چاودێریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رۆژی هەینی نامەیەکی بانگکردنی بۆ کۆشکی سپی دەرکرد و تیایدا خوازیاری بەڵگەکانی تایبەت بە لێکۆڵینەوەکانی لێپێچینەوەی تڕەمپ لە دوو حەوتەی داهاتوودا بوو .

 نانسی پلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا 25 ی ئەیلوول بە فەرمی دەسپێکی لێکۆڵینەوەکان بۆ لێپێژچینەوە لە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەم وڵاتەی بە هۆی پرسەکانی هاوپێوەند بە وتوێژی تەلەفۆنیی تڕەمپ لە گەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینی راگەیاند .

سەرپەیڤ