ھەڵوێستی سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکی لە بارەی گەڵاڵەی دەست وەردەرانەی پێنتاگۆن لە باکووری سووریا
سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکی باسی گەڵاڵەی تازەی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا«پێنتاگۆن» بە مەبەستی دەست وەردان لە ڕەوشتی باکووری سووریای کرد بە بیانووی پاراستنی ھەرێمە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، «لیندسی گراھام» سێناتۆری کۆماریخوازی ئیالەتی کارۆلینای باشووری لە پاش وەرگرتنی ڕاپۆرتێک لە «مارک مایلی» سەرۆکی ئەرکانی زاوبەشی سوپای ئەمریکا لە کۆشکی سپی، بانگەشەی کرد: پێنتاگۆن خەریکی ئامادە کردنی گەڵاڵەیەکە بۆ ئەوەی ڕێ لە گەڕانەوەی داعش بۆ سووریا بگرێت و ھەرێمە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە بپارێزێت.
گراھام وتیشی: گەڵاڵەیەک خەریکی ئامادە کردنە کە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەمریکا لە سووریا دابین دەکات.
داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤س ئۆکتۆبەر لە توییتێکدا ڕوو لە شەڕڤانانی کوردی باکووری سووریا نووسی: کاتی ئەوە گەییشتووە کە کورد بۆ ناوچەیەکی سووریا بڕوات کە ھەرێمی نەوتیی تیادا بێت.
پێشتر «مارک ئیسپەر» وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا ڕایگەیاند بوو کە پێنتاگۆن بە نیازە کۆمەڵێک لە لەشکریانی ئەمریکی بۆ پاراستنی ھەرێمە نەوتییەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا جێگیر بکات ھەتا نەوتەکەی نەکەوێتە دەستی ئەندامانی داعش و تاقمە تیرۆریستەکانی دیکە.
سەرباری دژایەتیی دەوڵەتی سووریا لە مەڕ ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لەو وڵاتە، کاربەدەستانی کۆشکی سپی لەوانە داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوامن لە سەر کردەوەو ھەڵوێستەکانی ئاژاوەگێڕانەیان.