بانگەشەی وەزیری بەرگری ئەمریکا لەبارەی خولیای ئامادەبوونی لەشکەرییانی ئەم وڵاتە لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i370948-بانگەشەی_وەزیری_بەرگری_ئەمریکا_لەبارەی_خولیای_ئامادەبوونی_لەشکەرییانی_ئەم_وڵاتە_لە_سووریا
وەزیری بەرگری ئەمریکا بانگەشەی کرد: ئامادەبوونی سەربازی ئەم وڵاتە لە سوریا بەمەبەستی پشتگری لە دامەزراوەنەوتییەکانی ئەو ناچەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2019 12:46 Asia/Tehran
  • بانگەشەی وەزیری بەرگری ئەمریکا لەبارەی خولیای  ئامادەبوونی لەشکەرییانی ئەم وڵاتە لە سووریا

وەزیری بەرگری ئەمریکا بانگەشەی کرد: ئامادەبوونی سەربازی ئەم وڵاتە لە سوریا بەمەبەستی پشتگری لە دامەزراوەنەوتییەکانی ئەو ناچەیە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسکانی نیوز،"مارک ئێسپێر"، وەزیری بەرگری ئەمریکا رۆژی دووشەممە بانگەشەی کرد: لەوێنەی ئامانجەکانی دیکەی ئامادەبوونی لەشەکرییانی ئەم وڵاتە لە سوریا ، پێسگرتن لە دەستڕاگەییستنی تاقمی ترۆریستی داعش بە سەرچاوەکانی دراوییە.

 وەزیری بەرگری ئەمریکا لە درێژە دا هەرەشەی کرد: بێتوو لەشکەرییانی ڕووسیا و سوریا هەرەشە لە ئاسایشتی هێزە ئەمریکاییەکان بکەن، سوپای ئەمریکا بە زۆری سەربازی وڵامیان ئەداتەوە و پەلاماریان دەکاتە سەر.

ئێسپێر گوتی: هێزە ئەمریکاییەکان لە کێلگە نەوتییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دا سەقامگیربوونە تا ئەم کێلگەیانە لەبەر دەست هاوپەیمانانی ئەمریکا لە سوریا دا بێت وهەروەها داعش بە سەریان دا کۆنتڕۆڵی هەبێت. کاربەدەستانی سوریا بەردەوام جەختیان کردووە ئامادەبوونی سەربازی ئەمریکا لەو وڵاتە بە بێ ئیزنی دیمەشقە و داگیرکاری بەمەبەستی بەتاڵان بردنی سەرچاوەکانی سوریا دێتە ئەژمار.