کانونی یه‌که‌م 10, 2019 08:47 Asia/Tehran
  • ئەمریکا ئەورووپییەکانیشی بایکۆت کرد

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا کۆمەڵێک لە کەسانی سەربەخۆو سەربە دامەزراوەکانی ئەورووپیی لە پێڕستی بایکۆتەکانی زیاد کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، واشێنگتۆن ئەم کەسانەی بە گەندەڵیی بەربڵاوی دراڤی ت~ۆمەتبار کردووە.

( ستڤێن مێنۆچین) وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لەم بارەیەوە وتی: لە ڕۆژی جیهانیی دژی گەندەڵی، ئەمریکا هەڵسوڕاوانی گەندەڵ و تۆڕەکانیانی لە چەندین وڵاتی ئەورووپاو ئاسیاو ئەمریکای لاتین بایکۆت کردووە.

دوو کاربەدەستی دەوڵەتی ڤێنزۆئیلاش لە پێڕستی بایکۆتەکانی تازەی ئەمریکادان.

لە بەیاننامەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا دا ناوی 17 کەس و 29 کۆمپانیا کەوتوونەتە بەر ئەو بایکۆتانە.

کەسانێک لە سیربستان، لیتۆنی و قوبریس لەم پێڕستەدا دەبیندرێن.

( ئایۆارێس لمبرگز) سەرۆکی شارەوانیی یەکێک لە شارەکانی لیتۆنی لە بەناوبانگ ترین کەسانێکە کە ناوی لە نێو پێڕستی بایکۆتە ئەورووپییەکانی ئەمریکادا دەبیندرێت.

ئەم کاربەدەستەی واشێنگتۆن لە کاتێکدا لە گەندەڵیی دراڤی و دەستکورتی لە وڵاتانی ئەورووپی ڕەخنە دەگرێت کە بە سەرنجدانی هەڵئێستی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو پشتگریی ئاشکرای دەوڵەتەکەی لە سامانداران، نیگەرانی لەمەڕ ئاڵۆزتر بوونی ڕەوشتی هەژاران لەم وڵاتەدا ڕووی لە پەرەسەندن ناوە.

سەرپەیڤ