کانونی یه‌که‌م 21, 2019 07:27 Asia/Tehran
  • تڕەمپ خوازیاری لێپێچینەوە لە پلۆسی بوو

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ، نانسی پلۆسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتەی بە هەوڵدان بۆ ساتوسەودا لە گەڵ سێنا تاوانبار کرد و خوازیاری لێپێچینەوە لە گەڵ ئەودابوو .

 تڕەمپ سەر لە بەیانیی رۆژی شەممە لە توویتێکدا نووسی : نانسی پلۆسی بە دوای ساتو سەودا لە گەڵ سێنا دایە  . بۆچی  لێپێچینەوەی لە گەڵدا ناکەین ؟

 ئەو داواکاریە لە کاتێکدایە کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی  ئەمریکا چوارشەممەی رابردوو لە دەنگوەرگرتنێکی مێژووییدا بڕیارنامەی  لێپێچینەوەی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەو وڵاتەی واژۆ کرد .

ئەندامانی  ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە 230 دەنگی ئا لە بەرامبەر 197 دەنگی نا  بڕگەی یەکەمی بڕیارنامەی لێپێچینەوەی تڕەمپ لەمەڕ تاوانی قۆستنەوەی دەسەڵات و بە 229 دەنگی ئا بە بەر امبەر 198 دەنگی نا بڕگەی دوهەمی ئەم بڕیارنامە لە مەڕ تاوانی کۆندکۆسپنانەوە لە لێکۆڵینەوەکانی کۆنگرەیان واژۆ کرد .

بڕیارنامەی لێپێچینەوەی تڕەمپ بۆ پشتڕاستکرانەوەی دواجار دەنێردرێ  بۆ ئەنجوومەنی پیران.

رەوتی لێکدانەوەی لپێپێچینەوەی تڕەمپ دوای ئاشکرا بوونی وتووێژی تەلەفۆنیی ئەو لە گەڵ سەرۆکی ئۆکراین دەسپێبوو .

سەرپەیڤ