پشتگریی پەمپێئۆ لە تیرۆریستان لە سووریا
کانونی دوھەم 29, 2020 08:19 Asia/Tehran
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پشتگری کردن لە تیرۆریستانی باکووری ڕۆژئاوای سووریا، ھەڕەشەی بایکۆتی سیاسی و ئابووریی لە دیمەشق و ھاوپەیمانەکانی کرد بۆ بەرەڤانی کردن لە تیرۆریستان.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی بەغدا پۆست، مایک پەمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ھەڕەشەی کرد واشێنگتۆن ئامادەیە لێبڕاوانەترین ھەنگاوی دیپلۆماسیانەو ئابووری دژی کاربەدەستانی سووریاو ئەو وڵاتانەش بگرێتە بەر کە پشتیوانی لە ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگاکانی ئیدلەب و حەڵەب دەکەن.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی کرد، سوپای سووریاو ھاوپەیمانەکانی ڕێگرن لە بەردەم چەسپێندرانی ئاگربڕ لەم وڵاتەدا.
بە پێچەوانەی ڕێککەوتنی تورکیاو ڕووسیا لە بارەی چەسپێندرانی ئاگربڕ لە پارێزگای ئیدلەب، ئەمە تیرۆریستانن کە ھەروا ڕێککەوتنەکە پێشێل دەکەن.
سەرپەیڤ