شوبات 03, 2020 16:35 Asia/Tehran
  • ئامادەیی دێموکراتەکان بۆ بایکۆت کردنی وتاردانی ساڵانەی ترامپ

نوێنەرانی دێموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ، خەریکی ئەنجام دانی جمووجوڵی ناڕازیانە بۆ بایکۆت کردنی وتاردانی ساڵانەی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە کۆنگرەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی هیل، لە سەرووبەندی وتاردانی سبەێ سێشەممە چواری فڤۆریە" ساڵانە " دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، ژنانی دێموکراتی کۆنگرەی ئەمریکا دەیانهەوێ حەرەکەتێکی ناڕازیانەی ساڵی ڕابردوو ٢٠١٩ خۆیان بۆ لەبەر کردنی جل وبەرگی سپیی هاوئاهەنگ بە مەبەستی نیشان دانی یەکیەتی ویەکگرتووی لەگەڵ ژنان دوپات بکەنەوە. لەلایەکی تر نوێنەرانێک کە بە بایکۆت کردنی وتاردانی ساڵانەی ترامپ، لەوتاردانەکە  بە شداری ناکەن  لە یەکەمین وجدیترین پشتیوانانی لیپێچێنەوەی ترامپن. " ستیو کوهین " نوێنەری دێموکراتەکان وتی: هیچ هۆگریەکم بە چوون بۆ ئەم کۆبوونەوەیە وبیستنی قسەی هەڵیت وپەڵیت نیە. " ئال گرین" نوێنەری دێموکراتی ئیالەتی تیگزاس " کە لە پشتیوانانی لیپێچێنەوەی ترامپ بوو و هەموو وتاردانەکانی ناوبراو لە کۆنگرەی ئەمریکا هەتا بە ئەمڕۆ بایکۆت کردووە وتی: هەڵویستیەکانی ئەو هیچ نەگوڕاوە. لانی کەم شەش نوێنەری دێموکرات ، وتاردانی ساڵانەی ٢٠١٩ ی ترامپی بایکۆت کردووە وتیدا بەشداریان نەکردووە. چواردە نوێنەری دێموکرات\یش لە ساڵی ٢٠١٨ وتاردانی ساڵانەی ترامپ لە کۆنگرەیان بایکۆت کردووە. لە وتاردانی سبەێ ،ترامپ بۆ یەکەم جار لە دێسەمبەری ٢٠١٩ لەگەڵ " نانسی پلۆسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دوای پەسەن کرانی لیپێچێنەوەی ناوبراو لە ڕوداوی ئۆکراین گەیت " ڕووبەڕوو دەبێت. لەقاودانی داواکاری ترامپ لە " ڤولودێمیر زلنسکی" هاوتای ئۆکراینی خۆی بۆ یارمەتی دان بۆبەرەو پێشبردنی توێژینەوە گەلێک بە مەبەستی زیان دان لە ئیعتباری "جۆ بایدن " بەبرژاری پێشەنگی دێموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ٢٠٢٠ ، بووە هۆی دەسپێکرانی ڕەوتی لیپێچێنەوەکە.

سەرپەیڤ