"کۆئیمەیل"ێک لە وەزارەتی دادگەری ئەمریکا بەدژی ترامپ
وەزارەتی دادگەری ئەمریکا کۆئیمەیلێکی لەبەر دەست دایە کە ڕۆڵی سەرۆکی ئەو وڵاتە دەسەلمێنێ لە ڕاگرتنی یارمەتی جبەخانەیی بە ئۆکڕاین.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەری هیل وەزارەتی دادگەری ئەمریکا لەپاش دەنگ دانی نەرێنی سینای ئەمریکا بە بانگگکرانی جان بۆڵتۆنی ڕاوێژکاری پێشتری ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە بۆ شاهیدی دان لەمیانەی کۆبوونەوەی لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەو وڵاتە لە بەڵگەیەکی دادگەیی دا ڕایگەیاند کە کۆئیمەیلێکی لەبەر دەست دایە کە نیشان دەدا دۆناڵد ترامپ دەستی بوە لە ڕاگرتنی یارمەتی جبەخانەیی بە ئۆکڕاین.
هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو ئیمەیلانە لەسەر بنەمای دانی پوەنێکی تایبەت بە سەرۆک کۆمار بەئامانجی بەنهێنی اگرتنی وتووێژو نامەنووسینی خۆی بپارێزرێن.
بە دەنگی نەرێنی سینای ئەمریکا بە بانگ کردنی شاهیدو پشتبەستن بە بەڵگەی دیکە لەمیانەی کۆبوونەوەکانی لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە هیوای دێمۆکڕاتەکان بۆ ڕوون بوونەوەی لایەنە شاراوەکانی دۆسیەی شەرماوی ئۆکڕاین گەیت لەنێو چوو.
ترامپ تۆمەتبارکراوە کە ساڵی ٢٠١٩ لەمیانەی پەیوەندیەکی تەلەفوونی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکڕاینیا ناوبراوی خستۆتە ژێر زەخت و گوشار تاکوو لێکۆڵینەوەیەک بکا سەبارەت بە چالاکیە ئابووریەکانی هانتربایدێنی کوڕی جەوبایدێنی دژبەری گریمانەیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمیانەی هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ دا .