کاردانەوەی ترەمپ بەرامبەر بە بە پاک دەرکرانی لە ئەنجومەنی سێنا
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەپاک دەرکرانی لە تۆمەتەکان لە ئەنجومەنی سێنای بە سەرکەوتنێکی گەورە زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لە توییتێڕدا نووسی: لە لێداونە جەماوەرییەکەی دا سەبارەت بە خۆی وتەنی سەرکەوتنی گەورەی وڵات قسە دەکات.
دوابەدوای بە ھەند نەگیرانی تۆمەتەکانی ترەمپ لە لایەن سێناتۆرەکانی کۆماریخوازەوە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئێوارەی چوارشەممە لە بارەی تۆمەتی کەڵکاژۆیی لە دەستەڵات بە پاک دەرکرا.
دوانزەھەمین ڕۆژی دادگەی چل و پێنجەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا، کاتژمێر چواری ئێوارە بەکاتی خۆجێیی لە ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا دەستی پێ کرا. لەم قۆناغەدا بە کۆتایی ھاتنی وتەی سێناتۆرەکان لە بارەی ھاوڕایی و یان دژایەتی لەگەڵ لێپێچینەوەی ترەمپ، دەنگ وەرگرتنی یەکجاری ئەجامی گرت.
لە دەنگوەرگرتنەکەدا ٥٢ سێناتۆری کۆماریخوازان لەگەڵ بە گوناحکار ناساندنی ترەمپ نەیارەتییان کرد. ٤٧ سێناتۆری دیموکراتیش ھاوڕێ لەگەڵ سێناتۆرێکی کۆماریخوازان دەنگیان بە گوناحکار بوونی ترەمپ دا.
ڕەوتی لێپێچینەوەی ترەمپ دوای لەقاودرانی وتووێژە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا دەستی پێ کرا.
ترەمپ لە کۆتایی مانگی ژوئیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ«ڤلۆدیمیر زلێنێسکی» ھاوتای ئۆکرانیایی خۆی داوای لێکردووە ھەتا زانیاریگەلێکی بداتێ کەبتوانێ جێ و شوێنی «جۆ بایدێن» کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی٢٠٢٠ی ئەمریکاو لەو خەنیمە سەرەکیانەی پێ جێلەق کات. وەک باسی دەکرێت ترەمپ بەخشینی بارەبووی ئەمریکا بە ئۆکرانیای مەرجدار کردووە بە لێکۆڵینەوە لە بارەی ئەو گەندەڵییەی کە گوایە بایدێن و کوڕەکەی کە ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی کۆمپانیایەکی ئۆکراینیە، تێوەی گلاون. لەپاش ئەم ڕیسواییە، ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە بارەی لێپێچینەوەلە داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە فەرمانی «نانسی پلوسی» سەرۆکی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە دەستی پێ کرا.