شوبات 07, 2020 08:19 Asia/Tehran
  • هەڵوێست نواندنی ترەمپ دژ بە دیموکراتەکان پاش وەبەر لێپێچینەوە کەوتنی

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە یەکەم وتاردانی خۆی پاش وەبەر لێپێچینەوە کەوتنی، دیموکرایەکانی بە گەندەڵ و ساختەچی ناو برد و ڕایگەیاند کە ئەوانە ئەوەی لە دەستیان هاتووە کردوویانە بۆ تیا بردنی.

بە پێی ڕاپۆرتی کەنالی "ئن. بی.سی نیوز" دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە یەکەم وتاردانی خۆی پاش وەبەر لێپێچینەوە کەوتنی، چەن دەقێکی ڕۆژنامەکانی "واشینگتۆن پۆست" و "یو ئس ئەی تودەی" کە بە سەردێڕی " بە بێ گوناح دەرچوو" بڵاو ببوونەوە، گرتە دەستەوە و وتی: هەندێ کەسی گەندەڵ و ساختەچی ڕۆژانێکی دژواریان بۆ بنەماڵەکەی، ئەم وڵاتە و خودی ترەمپ خوڵقاند.

ترەمپ وتیشی: ئەوان (دیموکراتەکان) ئەوەی لە دەستیان هات بۆ تیا بردنی کردیان و بەم چەشنە زەبرێکی زۆر خراپیان لەو دا. ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پاش کێشە و بگرە و بەردەیەکی بەربڵاو سەبارەت بە وەبەر لێپێچینەوە خستنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، ترەمپی لە هەر دووی ئەو تۆمەتانەی خرابوونە پاڵی واتە کەڵکی نالەبار وەرگرتن لە دەسەڵات لە دۆسییەی "ئوکراین گەیت" و پێشگری بە جێبەجێ کرانی دادوەری، بە بێ تاوان ناساند.

بەم چەشنە لە چەن شاری ئەم وڵاتە لەوان شیکاگۆ، سەن دیەگۆ و ئەیالەتی کارۆلینای باکوور کۆبوونەوەی ناڕازییان بەرامبەر بەو دەنگەی ئەنجومەنی پیرانی بەڕێوە چوو.

زۆرێک لە سیاسەتوانانی ئەمریکاییش بە ئاماژە بە هیوابڕاو بوونیان بەرامبەر بە پرۆسەی ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە ئەمریکا، ئەو کردەوەی ئەنجومەنی پیرانیان شەرمەزار کرد.

سەرپەیڤ