شوبات 15, 2020 18:10 Asia/Tehran
  • بوختان کردنی پەمپێئۆ بۆ ئێران، ئەمجارەیان لە کۆنفرانسی ئاسایشتیی مونیخ

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی ھەڵوێستە دژی ئێرانییەکانی دا، ئەمجارەیان دوانگەی کۆنفرانسی ئاسایشتیی مونیخی بۆ بوختانی پڕوپوچی دژی ئێران قۆستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی فارس،«مایک پەمپێئۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە لە وتاردانەکەی لە کۆنفرانسی ئاسایشتیی مونیخ، خۆی وتەنی دەستوەردانی ئێران لە عێراق و لوینانی ئیدانە کرد.

پەمپێئۆ وێڕای ئاماژە کردن بە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکاو وڵاتانی ئەورووپی وتی: ئەمریکاو ئەورووپا لە بارەی ھەڕەشەو مەترسییەکانی ئێران ھەڵوێستی ھاوبەشیان ھەیە، بەڵام دیارە لە بارەی چۆنیەتیی تاوتوێ کردنی تاکتیکەکانیان جیاوازە.

«مایک پەمپێئۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی، ئێران و چینی بە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە تۆمەتبار کرد.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بەرلە وتاردانەکەی لە کۆنفرانسی ئاسایشتیی مونیخیش چاوی بە «ھایکۆ ماس» وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا کەوت و لە دژی ئێران قسەی لەگەڵ کرد.

کاربەدەستانی ھێندێک لە وڵاتانی ئەورووپی لەوانە فەرەنساو ئاڵمانیا وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵوێستی یەک لایەنە خوازانەی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پرسە نێونەتەوەییەکان لەوانە ڕێککەوتنی بەرجام، سەبارەت بە قەڵشت و مەودای نێوان ھەڵوێستەکانی ھەردووک بەری ئاتڵانتیک لەم بوارەدا نیگەرانییان دەربڕیوە.

سەرپەیڤ