بۆچوونی بێرنی سەندێرز سەبارەت بە ترەمپ ؛ کەسێکی ملهوڕی موتەعەسب و دژەبیانی
سناتۆری ئەیالەتی وێرمۆنت و یەکێک لە بەربژارانی خولی پێشەکەیی پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا ، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی بە کەسێکی ملهوڕ، زۆربێژی، موتەعەسیب و دژە بیانی وەسف کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ "بێرنی سەندێرز" سناتۆری ئەیالەتی وێرمۆنت لە ڤیدیۆیەکدا کە ڕۆژی دووشەممە لە کەمپەینی هەڵبژاردەیی خۆیدا لە تویتەر بڵاوی کردەوە لە کۆڕی لایەنگرانیدا سەبارەت بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆمارتی ئەمریکا وتی: ترەمپ درۆزنێکی نەخۆشە و کابینەیەکی گەندەڵی هەیە و هیچ لە یاسای بنەڕەتی نازانێ.
بێرنی سەندێرز لە درێژەدا وتیشی: ترەمپ ملهوڕێکی ڕەگەزپەرست، دژە بیانی ، موتەعەسب و ڕق لە دڵە.
سناتۆری ئەیالەتی وێرمۆنت پێی داگرت؛ بێڵن با ئەوەش زیدە کەم کە ترەمپ کابرایەکی ساختەچی و دەسبڕە.
پارتی دیموکراتی ئەمریکا ئێستاکە خەریکی بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنی بەروەختە بۆ دیاری کرانی بەربژارانی سەرکەوتووی ئەو پارتە بۆ ڕکابەرایەتی و ململانێ لەگەڵ "دۆناڵد ترەمپ" لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠.