شوبات 20, 2020 07:48 Asia/Tehran
  • توڕەیی ترامپ لە چاوپێکەوتنی سیناتۆڕێکی ئەمریکایی لەگەڵ زەریف

سەرۆک کۆماری ئەمریکا چاوپێکەوتنی ڕامیارکارێکی دیموکڕاتی وڵاتەکەی لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێرانی بەهۆکاری خۆبواردنی ئێران لە وتووێژ لێکدایەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا کە لەبەر ناکام بوونی هەڵوێستەکانی دژبە ئێران بەتوندی کەوتۆتە بەر رەخنە چاوپێکەوتنی چەند سیمایەکی دیموکڕاتی وڵاتەکەی لەگەڵ محمدجواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێرانی بەهۆکاری بێ لایەنی ئێران زانی بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران.

ناوبراو لەسەر پەڕەتویترەکەی قسەی کرد لەمەڕ چاوپێکەوتنی کریس مۆرفی سیناتۆری دیموکڕات و جان کری وەزیری پێشووتری ئەمریکا لەگەڵ محمدجواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران و نووسی "کری و مۆرفی یاسای لۆگانیان پێشێل کردوە.

یاسای لۆگان وتووێژی ناڕەوا لەگەڵ هاووڵاتی نادەوڵەتی و دەوڵەتی دەرەکی قەدەغە دەکا.

تاقمێک لە دیموکڕاتەکان بە سەرۆکایەتی مۆرفی سیناتۆری ئیالەتی کێنتێکت لە پەراوێزی کۆنفڕانسە ئاسایشیەکەی مونیخ لەگەڵ محمدجواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران چاوپێکەوتنیان کردبوو.

عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئەو چاوپێکەوتنە بە بەشێک لە دیپلۆماسی گشتی دێتە ئەژمار.

کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام ڕایگەیاندوە کە لەبەر بەڵێن شکێنی دەوڵەتی ئەمریکا تاکوو چونەدەری نایاسایی و یەک لایەنە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام ئامادەی وتووێژ لەگەڵ ئەو وڵاتە نیە.

سەرپەیڤ