شوبات 23, 2020 10:53 Asia/Tehran
  • تووڕەیی ترەمپ لە سەرکەوتنی سەندێرز لە ئەیالەتی نۆڤادا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیسان لە لاپەڕەی تویتەرەکەیدا خەنیمە شیمانەییەکانی لە هەڵبژاردنەکان دایە بەر شاڵاوی قسەی توند و و سووکایەتی سەرزارەکی.

بە پێی ڕاپۆرتی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "دۆناڵد ترەمپ" لە پەیامێکی تویتەرەیدا بە سوکایەتی کردن بە خەنیمەکانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا کە سەر بە پارتی دیموکراتن، نووسی: وادیارە ئەو بێرنییە شێتە وەزعی لە نۆڤادا باشە.

بە پێی دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی نێوحیزبی دیموکراتەکان لە ئەیالەتی نۆڤادا، سەندێرز بەربژاری سەرەتایی پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکا توانیویە بە دەس خستنی ٣٦٤ دەنگ پلەی یەکەم بە دەست بێنێ.

ترەمپ وتیشی: جۆ بایدەن و ئەوانی دیکە لاواز دێنە بەرچاو و بە هیچ لەونێ مایکە چکۆل (بلوومبێرگ) پاش ئەوەی خراپترین کارنامەی لە مێژوویی دانوستانەکانی سەرۆک کۆمارەتیی بە دەست هێنا ناتوانێ ئیدی ڕوو بکاتەوە ململانێ بۆ هەڵبژێردرانی.

ترەمپ پێشتریش لە پەیامێکی تویتەری دیکەدا سەندێڕزی تۆمەتبار کرد بەوەی کە یارمەتیی لە ڕووسیاوە وەرگرتووە بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و نووسی: دیموکراتەکان لە ئەیالەتی نۆڤادا دەبێ زۆر وشیار بن بەرامبەر بە ڕووسیا.

ترەمپ پێشتریش "تام ستایر" Tom Steyer ملیاردێری ئەمریکایی کە بە کەسێکی "گەمژە"، "مایکێل بلومبێرگ" شارەداری پێشووی نیۆیۆرکی بە "مینی مایک"، "بێرنی سەندێرز" و "جۆ بایدەن" بەربژارانی هەڵبژاردنەکانی نێوحیزبیی دیموکراتەکانی بە ڕیز بە "گەمژە" و "خەواڵوو" وەسف کردووە.

هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ