ئاگادارنەبوونی ترەمپ لە مەترسی سەرچاوەگرتوو لە تووشبوون بە کۆرۆنا
ئاگادارنەبوونی سەرۆکی ئەمریکا لە شێوەی تەشەنای ڤایرووسی کۆرۆناو ڕادەی سامناک بوونی بۆتە هۆی دڵگرانی و هاوکات بەگاڵتە گیرانی لای میدیاکان و بیرو ڕای گشتی ئەو وڵاتە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی هەینی کەناڵی سی ئین ئین، دۆناڵد ترەمپ لە پرێسکۆنفرانسێک لەوڵامی هەواڵنێری ئەم کەناڵە، هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگادارنەبوونی لە مەترسی ڤایرووسی مەرگهێنەری کۆرۆنا لەگەڵ ئانفلۆئانزا هەلیسەنگاند و بوو بە هۆی سەرسوورمانی ئامادەبووان.
ترەمپ ئیدعای کرد ڕادەی مردن و تیا چوون بە هۆی ئانفلۆئانزا زیاترە لە کۆرۆنا. ڕادەی مردن و تیاچوون بە هۆی ئانفلۆئانزا لە سەدا یەکە؛ لە حاڵێکدا کە بە گوێرەی تویژینەوەکان ئەم ڕادەیە لەکاتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سەدا ٢ـیە بەم مانایە کەکۆرۆنا ٢٠ ئەوەندە مەرگهێنەرترە لە ئانفلۆئانزا.
کردەوەی دەوڵەتی ترەمپ لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی تەشەنای ڤایرووسی کۆرۆنا و چاوپۆشیکردنی لە ڕاستەقینەکان لەم بوارە، بووبە بیانووی گەڵاڵەی ڕەخنەگرانە لەبارەی ئەو لە سەر گۆڤاری نیۆیۆرکر.
هاوکات لەگەڵ بانگەشەی ترەمپ لەبارەی کردەوەی زۆرباشی دەوڵەتەکەی لەبارەی کۆرۆنا"گوین نیوسام" فەرمانداری کالیفۆرنیا ڕایگەیاند تەنیا لەم ویلایەتە تاقیکارتی کۆرۆنا بۆ ٣٣ کەس، ئەرێنییە و هەشت هەزار و ٤٠٠ کەس کەرەنتینە کراون. هاوڕەوت لەگەڵ تەشەنای ڕۆژبۆ رۆژ زیاتری کۆرۆنا لە ئەمریکا،ترەمپ بە هۆی جیددی نەگرتنی ئەم نەخۆشییە بەرەو ڕووی ڕەخنە وگازندەی تووند بۆتەوە.