ئادار 02, 2020 16:52 Asia/Tehran
  • تێکەڵچوونی پۆلیس وگروپێک لە دانیشتوانی یونان لەگەڵ پەنابەران

پۆلیس وگروپێک لە دانیشتوانی یونان لەگەڵ پەنابەرانێک کە هاتوونەتە سنوورەکانی ئوروپا، تێکەڵچوون .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی یورونێوز، گروپێک لە دانیشتوانی دوورگەی " لسبوس" ی یونان وێڕای هەوڵ بۆ پیشگیری کردن لە گەمیەکی هەڵگری کۆچبەران بۆ ئەم دوورگەیە وهەڵدانی دروشمی " بگەڕنەوە بۆ تورکیا" ئوردوگایەکی پەنابەرانیان لە ژێرچاودێری  ئیدارەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگر تێبەردا. پۆلیسی یونانیش بە هاویشتنی گازی فرمیسک هێنەر لە شارێکی سنووری دا، لەگەڵ سەدان پەنابەر کە دەیانویست بێنە ناو ئەم وڵاتەوە، تێکەڵچوون. دەوڵەتی یونان ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە لە هاتنی نێزیک بە دە هەزار پەنابەر لە سنوورەکانی تورکیا پێشگیری کردووە وئەوانی بۆ ناوچەی " ئوروس " ی یونان لە نێزیک سنووری تورکیا گواستووەتەوە. کاربەدەستانی یونانی ڕایانگەیاند کە ٣٧ پەنابەری خەڵکی ئەفغانستان ، پاکستان وسومالی دەسگیر کردووە. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران ڕایگەیاند ووە کە نێزیک بە سێزدە هەزار پەنابەر لە سنووری تورکیا ویوبان کۆبوونەتەوە. دوابەدوای تەشەنای شەڕەکان لە سووریا وپەرەی شیمانەیی چوونی پەنابەران بەرەو ئوروپا ، یونان تەگبیری توندی گرتووەتە بەر. تورکیا کە لە دراوسێیەتی یونان دایە ، فرەتر لە سێ ملیۆن پەنابەری لە باتی وەرگرتنی یارمەتی ماڵیی لە یەکیەتی ئورپوا ، لە ناوخۆی دا جیی کردووەتەوە. ئانکارا زۆرجار هەڕەشەی لە ئوروپا کردووە کە سنوورەکانی ئوروپا دەکاتەوە هەتا پەنابەران بڕون بۆ ئوروپا. 

سەرپەیڤ